
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی یاریزانی لاو پابلۆ تۆری گواستەوە ڕیزی یانە پلە دووەكانی بەمەبەستی خۆ ئامادەكاریەكان بۆ وەرزی نوێ.
هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیوەندیكردنی پابلۆ تۆری بە یانەكەوە تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند.
Pablo Torre s’incorpora al @FCBarcelonaB a partir de final de temporada.
Signa fins el 30 de juny de 2026.
Benvingut, Pablo! 👏 pic.twitter.com/Gj8V7abf1g
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) March 4, 2022
لەبەیاننامەكەدا هاتووە: یانەی بارسێلۆنا و ڕایسینگ سانتاندێر گەشتنە ڕێككەوتن بە مەبەستی گواستنەوەی یاریزانە 18 ساڵانەكە و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەكەی ئێستای دەبێت ، یانە كەتەلۆنییەكە ئاشكرایكرد گرێبەستەكەی پابلۆ تا ساڵی 2026 دەبێت و بەبڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەكەوە كرد و بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەشی 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و لە وەرزی نوێوە پەیوەندی بە بارسا B دەكات.
پابلۆ تۆری یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 19 ساڵانە و یاریزانی هێڵی ناوەندە.