ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

گوێندۆزی بەیەکجاری ئارسناڵی جێهێشت

یاریگا-یانەی مارسیلیا رایگەیاند بەهۆی بەندێکی گرێبەستی خواستنەکەی، ماتیۆ گوێندۆزی بەهەمیشەیی لە ئارسناڵەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مارسیلیا.

هاوینی رابردوو، ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بە خواستن روویکردە ئەو یانەیە، ئەمڕۆش پابلۆ لۆنگۆریای سەرۆکی مارسیلیا رایگەیاند بەندێک لە رێککەوتنەکەدا هەبووە و تێیدا بڕیاردراوە ئەگەر ئەو یاریزانە بگاتە ژمارەیەکی دیاریکراوی یاری لەگەڵ مارسیلیا، ئەوا ئەو یانەیە مافی کڕینەوەی هەمیشەیی دەبێت، ئێمەش بڕیارمانداوە ئەو بەندە کارا بکەین.

خودی یاریزانەکەش وتی “ئەمە بڕیارێکی ژیرانەیە و بە ووردی بیرمان لێکردەوە لەگەڵ سەرۆک  و راهێنەر و خێزانەکەم. ئەمە باشترین بڕیاری چەند ساڵی رابردوومە”.

گواستنەوەکە بەرامبەر بە ٩ ملیۆن پاوەند هاتۆتە ئەنجامدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button