ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

مارسێلۆ: حەز دەکەم لە مەدرید کۆتایی بە کاروانەکەم بێنم

یاریگا
مارسێلۆ بەرگریکاری بالی چەپی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هیوا دەخوازێت لە ریزەکانی یانەکەی بەردەوام بێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای وەرزشی بەگریکارەکەی مێرنگی دەڵێت ” هەموو ئاواتم ئەوەیە لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم و لێرە واز لە یاریکردن بێنم، بەڵام بریارەکە بەدەست منەوە نیە. من کاپتنی باشترین یانەی جیهانم و بیر لە داهاتوو ناکەمەوە، چونکە هەموو شتێک کۆتایی هەیە “.

مارسێلۆ لەوەتەی ساڵی 2007 لە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید یاری دکات و، هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش یانەکەی ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button