ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا باس لە دروستی لێدانە سزایەكەی ئێڤەرتۆن دەكات

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە دروستی لێدانە سزایەكەی ئێڤەرتۆن دەكات بەرامبەر یانەكەی.

ئێڤەرتۆن لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی كرد و یاریەكەش بە تاكە گۆڵێكی یانەی میوان كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 27ی پریمەرلیگدا.

ناوبژیوانی یاریگا لێدانێكی سزای بۆ ئێڤەرتۆن هەژمار كرد بەڵام دقای گەڕانەوەی بۆ ڤار لێدانە سزاكە ڕەتكرایەوە.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر پیتەربۆرۆ پیپ ووتی: ئەگەر پێشتر تۆپەكەی ڕیچارلیسۆن ئۆفساید نەبووبێ ئەوا لێدانی سزا بوو بۆ ئێڤەرتۆن.

وا بڕیارەئەمشەولە قۆناغی پێنجەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرادا یانەی پیتەربۆرۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button