ئه‌وروپائیسپانیا

دیمبلی ژمارەیەكی مێژووی لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد

یاریگا-

عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ژمارەیەكی مێژووی لەگەڵ یانەكەی تۆمار كرد.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەتلەتیك بلباوی كرد و توانی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بباتەوە ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن ئۆبامیانگ ، دیمبلی ، لوك دی یۆنگ و دیپای تۆمار كران.

لە خولەكی 67ی یاریەكەدا چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بارسێلۆنا دیمبلی خستە جێگای فێران تۆرێس و دوای هاتنە ناوەوەی توانی گۆڵێك تۆمار بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان دیمبلی یەكەم یاریزانی بارسێلۆنایە كە لە یاریەكدا یەدەگ بێت و بەشداری لە تۆماركردنی سێ گۆڵ بكات ( گۆڵێك و دوو ئەسیست ) لە سەدەی 21دا.

بەو بردنەوەیەش بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 45 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندیەكە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button