ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

نەیمار: هەموو شتێكم ئەنجامدا بۆ گەڕانەوەم بۆ بارسێلۆنا

یاریگا-

نەیمار جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دووپاتیكردەوە كە هەموو شتێكی ئەنجامداوە بۆ گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا.

نەیمار لە 2017 بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ ڕیزەكانی بارسێلۆنای بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشت.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا نەیمار ووتی: ساڵی 2020 دەمویست بگەڕێمەوە بارسێلۆنا ، هەموو كارێكمان كرد كە بگەڕێمەوە ، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی میسی بە پاریسەوە ووتی: دەرفەتێك هاتە پێشەوە و میسی پەیوەندی بە پاریسەوە كرد ، ئێستا من زۆر دڵخۆشم.

نەیمار لەم وەرزەی خولی فەڕەنسیدا بەشداری لە 11 یاریدا كردووە و توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات و سێ گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button