ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆبامیانگ داوای مانەوەی دیمبلی دەكات لە بارسێلۆنا

یاریگا-

پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوای مانەوەی عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی بارسێلۆنا دەكت لە ڕیزەكانی یانەكەیان.

ئۆبامیانگ بە گرێبەستێكی ئازاد لە گواستنەوەكانی زستانەدا ئەرسیناڵەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە كرد.

ئۆبامیانگ لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە ووتی: لە ڕاستیدا دیمبلی پەیامێكی بۆ ناردم تا بزانێت پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكەم یان نا ، شتێكی نایابە كە دووبارە پێكەوە یاری بكەینەوە لە دوای پێكەوە یاریكردنمان لە دۆرتمۆند ، ئەو یاریزانێكی نایابە.

هەروەها ووتیشی: عوسمان یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان ، وەك هێرشبەر ئەو نایابە ، ڕاستی بڵێم من زۆر دڵخۆشم كە لێرەم و كاتێك پێی گەشتم پێم ووت ” دەبێت بمێنیتەوە ئەی پیاو ”.

گرێبەستەكەی دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە ئازاد دەبێت پەیوەندی بە چ یانەیەكەوە بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button