ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: جاک ویڵشێر گەڕایەوە یاریگاکان

جاک ویڵشێر ئەستێرەی پێشووی ئارسناڵ لە خولی نەرویجییەوە گەڕایەوە یاریگاکان.

جاک ئەمڕۆ بەشداری لە مەشقەکانی ئارهوس جیمناستیک فۆرێنین کرد کە لە خولی سوپەری نەرویجی یاری دەکات و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەدایە.

ناوبراو دوای جێهێشتنی گەنەرز لە ٢٠١٨دا، نەیتوانی شوێن پێی خۆی لە وێستهام بکاتەوە و پاش ماوەیەک گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

ماوەیەکی زۆرە بێ یانەیە تاوەکو یانە نەرویجییەکە گرێبەستی پێشکەش کرد.

Back to top button