ئه‌وروپائینگلتەرا

توخێل چارەنوسی ئازپلیکویتای یەکلایی کردەوە

یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەشبینە بەوەی کە سێزار ئازپلیکویتا بەرگریکاری ئیسپانی یانەکەی بۆ یاری داهاتوو ئامادەبێت.

راهێنەرە ئەڵمانیەکەی بلوز دوای سەرکەوتنی یانەکەی بەرامبەر برایتۆن لە گەڕی26ـی پرێمەرلیگ سەبارەت بە پێکانی بەرگریکاری بالی راستی یانەکەی گووتی ” ئێمە زۆر گەشبینین بە گەڕانەوەی سێزار بۆ یاری داهاتوومان لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یانەی لیلی فەرەنسا، پێش یارییەکە قسە لەگەڵ تیمی پزیشکی دەکەم و هیوادارم ئەو یاریزانە لە پێکانەکەی رزگاری بێت ”.

توخێل لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە چارەنسی ماسۆن ماونت کرد و گووتی کە ئەستەمە ئەو ناوەڕاستکارەی بۆ یارییەکە ئامادەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button