ئه‌وروپائینگلتەرا

هاری كەین مەرجێك بۆ مانەوەی لە تۆتنهام دادەنێت

یاریگا-

هاری كەینی ئینگلیزی و ئەستێرەی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی مەرجێك بۆ مانەوەی خۆی لە یانەكەی دادەنێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ڕابردوودا هاری كەین نزیك بوو لە جێهێشتنی یانەكەی بۆ مانچێستەر سیتی ، بەڵام ئیدارەی سپێرز ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ئەستێرەكەیان ببن.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ذە سەن كەین دڵخۆشە لە تۆتنهام بەتایبەت دوای گواستنەوەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە و دەیەوێت لەوێ بمێنێتەوە.

بەڵام بۆ ئەوە مەرجێكی بۆ دانێل لیڤی سەرۆكی تۆتنهام داناوە ئەویش ئەوەیە كە دەبێت یاریزانی نوێ بۆ كۆنتی بگوازنەوە تا بتوانن كێبڕكێی بردنەوەی نازناوەكان بكەن.

لەم وەرزەدا كەین لە 21 یاری پریمەرلیگدا بەشداری كردووە و تەنها پێنج گۆڵی تۆمار كردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button