ئه‌وروپائینگلتەرا

كلۆپ ئامادە نەبوونی جۆتای بۆ یاریەكەی نۆرویچ سیتی ڕاگەیاند

یاریگا-

یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئامادە نەبوونی دیگۆ جۆتای پورتوگالی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر نۆرویچ سیتی ڕاگەیاند.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان لیڤەرپول لە یاریگای خۆیدا میوانداری نۆرویچ سیتی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 26ی پریمەرلیگدا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان كلۆپ ووتی: جۆتا پێكانی هەیە و نازانم تا كەی بەردەوام دەبێت ، دەزانین تیمێكی باشمان هەیە بەڵام دەبێت بەردەوام هەوڵ بدەین و بجەنگین.

بەردەوام بوو ووتی: جۆتا ئامادە نابێت بۆ یاریەكەمان بەرامبەر نۆرویچ سیتی ، دەبێت چاوەڕوان بین تا لە پێكانەكەی چاك دەبێتەوە.

جۆتا لەم وەرزەدا لەگەڵ ڕێدز ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە و بەشداری لە 23 یاریدا كردووە لەم وەرزەی پریمەرلیگدا و توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button