ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

یوفا داوایەكی مانچێستەر سیتی ڕەتدەكاتەوە

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا یوفا بڕیارێكی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕەتدەكاتەوە.

پێشتر یوفا بڕیاریدا بە ڕاگیرانی كایل والكەر بەرگریكاری مانچێستەر سیتی بۆ سێ یاری لە چامپیۆنسلیگ.

مانچێستەر سیتی داوایەكی بەرزكردەوە سەبارەت بە كارتە سورەكەی والكەر بەڵام یوفا داواكەی ڕەتكردنەوە.

لە یاریان بەرامبەر لایپزیگ والكەر بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و بەهۆی ئەو كارتەوە بەرگریكارەكە بۆ سێ یاری ڕاگیرا ، بەوەش نەیتوانی لە یاری چوونی قۆناغی 16 و یاری گەڕانەوە و یاری چوونی قۆناغی داهاتووتر بەشداری بكات ، لەئەگەری سەركەوتنیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button