ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤاران و کاڤانی گەڕانەوە

یاریگا
لە دوایین یەکەی ئامادەکاری یانەی مانچێستەر یونایتد، هەردوو یاریزانی ئەو یانەیە رافایل ڤاران بەرگریکاری فەرەنسی و هەروەها ئێدینسۆن کاڤانی هێرشبەری ئۆرگوایی ئەو یانەیە بەشداریان کرد.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی شەیتانە سوورەکان دوای ئەوەی بەهۆی ئازاری گەدە نەیتوانی بەشداری یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر برایتۆن بکات، دواجار لە نەخۆشیەکەی رزگاری بوو و ئەمڕۆ بەبێ کێشە بەشداری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە و بۆ یاری داهاتوو ئامادە دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە کە کاڤانی هێرشبەر ئەو یاریزانە چەند یارییەک بوو بەهۆی پێکان دابڕا بوو و، ئەو یاریزانەش دواجار بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.

Back to top button