ئه‌وروپائیتاڵیا

بالۆتێلی: ئیتاڵیا لەگەڵ من ئاسانتر دەبوو بە پاڵەوانی یۆرۆی 2020

یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێیوایە ئەگەر بانگهێشتی یۆرۆی 2020 کرابا، ئەوا هەڵبژاردەکەی ئاسانتر ناسناوەکەی بەدەست دەهێنا.

هێرشبەرەکەی ئازۆری لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری گۆڵی جیهانی دەڵێت ” یۆرۆی رابردوو زۆر سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکرد، چونکە بۆ من ئاسان نەبوو بانگهێشت نەکرێم و، لە هەمان کاتدا سەیری یارییەکان بکەم، من لەو بڕوایەدام ئەگەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکرابام، ئەوا ئاسانتر ناسناوەکەیان بەدەست دەهێنا ”.

بالۆتێلی لەوەتەی ساڵی 2018 بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا نەکرایەوە، بەڵام رۆبێرتۆ مانسینی راهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە، هێرشبەرەکەی جارێکی دیکە بانگهێشت کردەوە.

Back to top button