یاریگا

فەرمی: بالۆتێلی گەڕایەوە یاریگاکان

یاریگا-ماریۆ بالۆتێلی بەفەرمی بووە یاریزانی یانەی مۆنزای ئیتاڵی و لەگەڵ بەڕێوبەرە کۆنەکانی یەککیان گرتەوە.

بالۆتێلی گرێبەستێکی لەگەڵ مۆنزا واژۆکرد تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو، ئەمەش لە درێژەی هەوڵەکانی ئەو یانەیە بۆ گەیشتن بە خولی پلە یەکی ئیتاڵی.

ماریۆ لە ٢٠١٣دا لەلایەن سلڤیۆ بێرلسکۆنی و ئادریان گالیانی گەڕێندرایەوە بۆ ئیتاڵیا بە درێسی ئەیسی میلانەوە بینرا بەڵام تەنها وەرزێک ماریۆ سەرکەوتووبوو. ئەمجارەیان هەمان دوو بەڕێوبەر گرێبەستیان لەگەڵ  واژۆکرد بۆ یانەی کە هەردووکیان خاوەندارێتی ئەو یانەیە دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە بیگەیەنن بە خولی پلە یەک و دواتریش رکابەری ناسناوەکان بکەن.

بێرلسکۆنی و گالیانی ناچارکران دەستبەرداری میلان بن پاش کەڵەکەبوونی قەرزەکانی سەر میلان و قەیرانە کارگێڕییەکانی رۆسۆنێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button