ئه‌وروپائیتاڵیا

بالۆتێلی پەیوەندی بە یانەیەکی پلە دوو دەکات

یاریگا
ماریۆ بالۆتێلی، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بریاروایە پەیوەندی بە یانەی مۆنێزای پلە دووی وڵاتەکەی بکات.

جانلکو دی مارتزیۆ لە تۆری سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، هێرشەبەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەکەیان لەگەڵ یانەی مۆنێزا لە سێریابی گەیشتووەتە رێکەوتن و بریارە دوو شەممەی داهاتوو بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی ئەو یانەیە بکات و دواتریش تاوەکو مانگی سەرەتای ساڵی داهاتوو یاریی بۆ ئەو یانەیە دەکات.

بالۆتێلی لە چەند یانەیەکی ئەمریکای لاتینیش داواکاری لەسەر بوو، بەڵام ئەو یاریزانە بریاریداوە لە وڵاتەکەی بەردەوام بێت.

Back to top button