ئینگلتەرا

رانگنیک وەڵامی رەخنەکان دەداتەوە لەسەر مەگوایەڕ

راڵف رانگنیک وەڵامی ئەو تەوژمەی هاندەران دەداتەوە کە داوای دوورخستنەوەی هاری مەگوایەڕ دەکەن و کاپتنی یانەکەشی لێبسەندرێتەوە.

هاری یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین رەخنەی رووبەروو دەبێتەوە بەهۆی خراپی ئاستی یانەکە. راهێنەرەکەشی لەوبارەیەوە وتی “راستە لە دوو یاری رابردوودا چەند هەڵەیەکی کردووە بەڵام هیچ هۆکارێک نابینم بۆ ئەوەی لە کاپتنیی یانەکە دووربخرێتەوە. ئەو بەو شێوازەی ئێمە رانەهاتووە و کاتی دەوێت. لە ئینگلتەرا بە سێ بەرگریکار یاری دەکەن و لێرە چوار بەرگریکارە”.

تادێت فشارەکان لەسەر رانگنیک و یاریزانەکانی ئەو یانەیە زیاتردەبێت بەهۆی بەردەوامی ئەنجامە ناجێگیرەکان و دروستبوونی گومان لە گەیشتنیان بە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاوو.

Back to top button