ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

دێمبلی رەفتارەکانی گۆڕیوە

یاریگا-
عوسمان دێمبلی، هێرشبەری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنا دوای ئەو کێشانەی لەگەڵ کارگێری یانەکەی دروست بوو، ماوەیەکە هەڵس و کەوتەکانی گۆڕیوە.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردەوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە دوای هاتنی ئاوبامێیانگ زیاتر لەگەڵ ئەو یاریزانە دەردەکەوێت و، بە گشتی هەڵس و کەوتەکانی باش کردووە، هەروەها ئێستا زیاتر لە ماوەی مانگی رابردوو لە یاریزانان نزیکترە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، عوسمان هەموو رێنمایی و ئامۆژگارییەکانی راهێنەرەکەی بە تەواوەتی جێبەجێ دەکات و پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەکانیش باشتر بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button