ئه‌وروپائیتاڵیا

کاپێلۆ: مۆرینیۆ سوکایەتی بە یاریزانەکانی دەکات

یاریگا
فابیۆ کاپێلۆ، راهێنەری ئیتاڵی پێیوایە خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەی رۆما سووکایەتی بە یاریزانەکانی دەکات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی سکای سپۆرت، راهێنەرەکەی پێشووی ئازۆرییەکان دەڵێت ” مۆرینیۆ بەم دواییە بەهۆی ئەنجامە لاوازەکان سوکایەتی بە یاریزانەکانی دەکات، ئەمەش لە زیانی یانەکە کۆتایی دێت، ئەو راهێنەرە پێویستە رەخنە و سوکایەتی کردن لە یەکتری جیابکاتەوە و، بەو پەڕی رێزەوە مامەلە لەگەڵ یاریزانەکانی بکات “.

کاپێلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دەکات، کاتێک راهێنەر بووە، هەمیشە رێزی لە یاریزانەکانی گرتووە و هیچ کات رێگەی بەخۆی نەداوە سوکایەتیان پێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button