ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دی لیختی ناوێت

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کۆتاییان بە هەوڵەکانیان هێناوە بۆ گواستنەوەی ماتیاس دی لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی ئایاکس.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە بەرگریکارە هۆڵەندیەکە داوای موچەی ساڵانە 25 ملیۆن یۆرۆ دەکات، واتە تەنها موچەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرز دەکاتە 125 ملیۆن یۆرۆ و لەگەڵ پارەی گواستنەوەکەی کە 75 ملیۆن یۆرۆ نرخی گرێبەستەکە دەگاتە 200 ملیۆن یۆرۆ.

بەم هۆیەوە بەرپرسانی بارسێلۆنا لە هێنانی دی لیخت پەشیمان بونە و نایانەوێت ئەو پارەیە بۆ گواستنەوەی خەرج بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button