ئه‌وروپائینگلتەرا

دی خیا: یەكێك نەفرەتی لە مانچێستەر یۆنایتد كردووە

یاریگا-

داڤید دی خیای ئیسپانی و گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی باس لە هۆكاری دابەزینی ئاستی یانەكەیان دەكات.

لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە دی خیا ووتی: لەو باوەڕەدام یەكێك نەفرەتی لێكردووین یان شتێكی دیكە ، لە ڕاستیدا نازانم چیمان بەسەر هاتووە.

هەروەها ووتیشی: هەموو كات هاندەران لێم دەپرسن كە چی بەسەر تیمەكەدا هاتووە و هیچ وەڵامێكم نەدۆزیوەتەوە ، دەبوو ڕكابەریمان لەسەر چەندین نازناوی گەورە بكردایە ، نازانم بۆچی ئەم تیمە سەركەوتن بەدەست ناهێنێت.

گۆڵپارێزە ئیسپانیەكە سەبارەت بە ئاستە بەرزەكەی ووتی: نازانم ئەوە باشە یان نا تیمی بەرامبەرمان زۆرترین هەلی گۆڵكردنیان بۆ دەڕەخسێت و دەمەوێت پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەمان بكەم.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button