ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ڤالڤیردی پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی راهێنەری یانەیەکی پرێمەرلیگ

یاریگا
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پاڵێوراوە بۆ شوێنگرەوەی مارسێلۆ بیلسا، راهێنەری یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای دەکات، راهێنەرە ئارجێنتیناییەکەی یانە ئینگلیزیەکە وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، چاوەڕێش دەکرێت بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی یانەکەی گرێبەستەکەی نوێ نەکەنەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو راهێنەرەکەی پێشووی بلاوگرانا ببێتە شوێنگرەوەی.

ڤالڤێردی لەو کاتەی لە ساڵی 2019 پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دوورخرایەوە، تاوەکو ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردووە و، پێشتریش پاڵێوراو بووە بۆ راهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد.

بابەتی زیاتر

Back to top button