ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئالۆنسۆ باس لە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
مارکۆس ئالۆنسۆ، بەرگریکاری بالی چەپی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای وڵاتەکەی دەکەن.

بەرگریکارە ئیسپانیەکەی بلوز لەمبارەوە بە رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی دەڵێت ” لەم ساڵانەی دواییە چەندین یانە هەبووە هەوڵی گواستنەوەی منیان داوە، بەڵام من هیچ کاتێک بیرم لەوە نەکردووەتەوە یانەکەم جێبێڵم و، هەمیشە هەوڵی ئەوەم داوە لە پێناو بەدەستهێنانی پێگەکەم لە پێکهاتەی سەرەکی بجەنگم ”.

ئالۆنسۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتیشی دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و، هەر کاتێک گرێبەستەکەی کۆتایی هات، ئەو کات بریار لە داهاتووی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button