ئه‌وروپائینگلتەرا

راننیک: رۆناڵدۆ پێویستە زیاتر گۆڵ تۆمار بکات

Yariga App

یاریگا
راڵف راننیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێیوایە دەبێت کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەی ژمارەی گۆڵەکانی بەرز بکاتەوە.

راهێنەرەکەی شەیتانە سوورەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ساوسامبتۆن لە گەڕێ 25ـی پرێمەرلیگ گووتی ” کریس یاریزانێکی باشە، بەڵام پێویستە رێژەی گۆڵەکانی بەرز بکاتەوە، ئێمە لە هەموو یارییەکان دەرفەتی باشی گۆڵ کردنمان هەیە، بەڵام یاریزانەکان کەمتر گۆڵ دەکەن، مەبەستم هەموو یاریزانە نەک تەنها رۆناڵدۆ، ئێمە دەبێت لە یارییەکانی داهاتوو ئەو کێشانە چارەسەر بکەین ”.

مانچێستەر یونایتد سبەی شەممە لە گەڕی 25ـی پرێمەرلیگ میوانداری ساوسامبتن دەکات، شەیتانە سوورەکان ئەم وەرزە بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button