ئیسپانیا

ئالڤێس خۆی پیشانی یانەی بارسیلۆنا دەدات بەڵام بەرێوبەرایەتی یانەکە ڕەتی دەکەنەوە

Yariga App

دانی ئالڤێس یاریزانی یانەی پاریسی فەرەنسی جارێکی کە داوای کردەوە کە بچێتەوە ڕیزەکانی بارسیلۆنا و لە کامپ نۆ یاری بکاتەوە بەڵام پێ دەچێت یانەکە ڕازی نەبێت کە وەری بگرنەوە
رۆژنامەی ڕاکی ئیسپانی دەریخست کە لام ماوەیەدا ئالڤێس ئەم پێشنیارەی بە یانەی بارسیلۆنا گەیاند تا بگەڕێتەوە ڕیزەکانیان
بەڵام دواتر چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانی کە لە یانەی بارسیلۆناوە نزیکن ئەوەیان دەرخست کە تا ئێستا یانەی بارسیلۆنا هیچ کارێکی نەکردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەم یاریزانەوە پێ دەچێت نەیانەوێت

Back to top button