ئه‌وروپائینگلتەرا

ژمارەیەكی خراپی ڕۆناڵدۆ كە 14 ساڵە ڕووینەداوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی ژمارەیەكی خراپی تۆمار كرد كە نزیكەی 14 ساڵە ڕووینەداوە.

لە كۆتا یاری یانەكەی بەرامبەر بێرنلی كریستیانۆ وەك یەدەگ لە خولەكی 70 هاتە نێو یاریگا بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات ، ئەوەش پێنجەم یاری لەسەر یەكە لە خولی ئینگلیزیدا ناتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.

گۆڵ تۆمار نەكردن لە پێنج یاری یەك لە دوای یەكدا بۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 2008/2009 كە ئەو كاتیش یاریزانی شەیتانە سورەكان بوو.

لەم وەرزەدا دۆن توانیویەتی لە پریمەرلیگدا هەشت گۆڵ تۆمار بكات و بە جیاوازی هەشت گۆڵ لە محەمەد سەڵاحی پێشەنگەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button