ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان یونایتد هەوڵی رفاندنی یاریزانێکی بارسا دەدات

یاریگا-مانچێستەریونایتد گرێبەستێکی خستووەتە بەردەم  رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری بارسێلۆنا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، ناوبراو دڵخۆش نیە بەو ئۆفەرەی لەلایەن بارساوە پێشکەشیکراوە و مانەوەی لەو یانەیە جێگەی گومانە. هەربۆیە بریکارەکەی کەوتووەتە گفتوگۆ لەگەڵ مان یونایتد. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە یونایتد ئامادەیە موچەی ١٠ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بدات بەو یاریزانە .

یاریزانە ئۆرۆگواییەکە، لە ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە. لەم وەرزە بەشداری ٢٥ یاری کردووە و سێ گۆڵیشی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button