ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول چاودێری رافینها دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەردەوام چاودێری رافینها هێرشبەرە لاوە بەڕازیلیەکەی یانەی لیدز یونایتد دەکات.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، کارگێری رێدز زستانی ئەمساڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بەڕازیلیەکە دەست پێکرد، بەڵام نەیانتوانی گواستنەوەکە ئەنجام بدەن و، تاوەکو ئێستاش چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و لەوانەیە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رافینای تەمەن 25 ساڵ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە پرێمەرلیگ بەشداری 19 یاری کردووە و، هەشت گۆڵ و دوو ئاسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button