ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕاگنیك: سێ گۆڵمان بەرامبەر بێرنلی تۆمار كرد

یاریگا-

ڕالف ڕاگنیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی باس لە ئاستی یانەكەی دەكات لە یاریەكەیان بەرامبەر بێرنلی.

بێرنلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یۆنایتدی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێكبۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی پریمەرلیگدا.

لە دوای یاریەكە ڕاگنیك ووتی: سێ گۆڵمان تۆمار كرد دوو گۆڵیان ڕەتكرانەوە یەكیان بەهۆی بڕیارێكی درەنگی لایمەنەوە بوو.

هەروەها ووتیشی: جارێكی دیكە لە گێمی یەكەم بە باشی یاریمان كرد، بەڵام لە گێمی دووەم بەو شێوەیە دەرنەكەوتین ، بە بەهێزی بێرنلی دەركەوتن و نەمانتوانی پارێزگاری لە گۆڵەكەمان بكەین.

لە كۆتایشدا ووتی: دەبوایە بە ئاسانی یاریەكەمان ببردایەتەوە لە كۆتایدا دەرچوون لەو یاریە بە تەنها خاڵێكەوە بەس نەبوو بۆ ئێمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button