ئه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان پۆگبای دەوێت

یاریگا-

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرایكردووە ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان دەیەوێت ڕیزەكانی یانەكەی بە ناوەڕاستكارێكی هێرشبەری بەهێزتر بكات.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاندووە كە لوكاس پاكیتا یاریزانی لیۆن و پۆل پۆگبای یاریزانی مان یۆنایتد دوو بژاردەن لەبەردەستی ئیدارەی یانە فەڕەنسیەكە.

گرێبەستەكەی پۆگبا لەگەڵ شەیتانە سورەكان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button