ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

زێدان بەمەرجێك بە ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس ڕازی دەبێت

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە مەرجێك بە ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕازی دەبێت.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكردووە كە زەیدان بە مەرجێك بە ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس سان جێرمان ڕازی بووە ئەویش ئەوەیە دەبێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بگوازنەوە یانەكەیان.

پێشتر یانە فەڕەنسیەكە هەوڵی گواستنەوەی ئەفسانە پورتوگالیەكەی دا بەڵام سەركەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی.

هەروەها ڕۆژنامەكان ئاشكرایانكردووە ماوریسیۆ پۆچەتینۆ جێگای ڕالف ڕاگنیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری شەیتانە سورەكان دەگرێتەوە و دەبێتە ڕاهێنەری یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button