ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌راچامپیۆنزلیگیاریگا

تۆرێس ناوی باشترین یاریزان دەهێنێت لە ژیانیدا هاوشانی یاری کردبێت

 یاریگا- فێرناندۆ تۆرێسی ئیسپانیی کە تازەکیی وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاندووە، لە کاروانی دوورودرێژی وەرزشیی خۆیدا ناوی ئەو یاریزانە دەهێنێت کە هاوشانی یاری کردبێت و لای تۆرێس باشترینی نێو هەموو هاوتیمەکانیترین.

تۆرێس لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە جەخت لێ کردنەوە ستایشی ستیڤن جێراردی کرد کە سەروەختی یاریکردنیان لە لیڤەرپووڵ دووانەیەکی کاریگەر بوون. هێرشبەرە ئیسپانییەکە گوتی: “من هەمیشە دەیڵێم کە باشترین یاریزان لەگەڵیدا یاریم کردبێت، ستیڤن جێراردە. من وام دەبینی جێرارد ئەو یاریزانە بووبێت کە یاریکردنی منی تەواو دەکرد. لەگەڵ ئەودا بوایەم لەنێو یاریگا، ئاستم دەگەشتە ئەندازەی جیاواز.”

وتیشی: “سێ ساڵ و نیوێکی زۆر خۆش بوو بە یاریکردن لەگەڵ ستیڤن. حەز دەکەم بگەڕێمەوە بۆ ئەو ڕۆژانە، تەنانەت ئەگەر بۆ یەک چرکەشبێت.”

ئەو قسانەی فێرناندۆ تۆرێسی تەمەن 35 ساڵ لە کاتێکدایە کە بە درتژیی ئەو ماوەیەی لە لیڤەرپووڵ 2007-2011 هیچ نازناوێکی وەک پریمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگیشی نەبردۆتەوە. لە کاتێکدا لەگەڵ ئەتڵەتیکۆ مەدرید یۆرۆپالیگ و، لەگەڵ چێڵسی چامپیۆنسلیگ و یۆرۆپالیگ، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە هاوتیمەکانی وەک جاڤی، ئینێستا، ڕامۆس، کاسیاس، داڤید ڤییا، لەگەڵدا بووە و توانیان یۆرۆی 2008 و جامی جیهانیی 2010 ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button