یاریگا-
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕاستی پەیوەندیكردنی یانەكەی بە ئەستێرەیەكی بارسێلۆناوە ئاشكرا دەكات.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كە یانەی چێڵسی و بارسێلۆنا لە گفتۆگۆدا بوون بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی بارسا بۆ یانە ئینگلیزیەكە.
لای خۆیەوە ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە.
ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتی: من دڵخۆش بووم چونكە بازاڕی گواستنەوەكان ئارام بوو ، بەڵام ئێمە پەیوەندیمان بە دیمبلیەوە نەكردووە.