یاریگا–
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستی ئەو یاریزانانەی نوێبکاتەوە کە راهێنەری یانەکەیان پەسەندی کردوون و یەکێک لە یاریزانانەش سێرخی رۆبێرتۆیە.
بەرگریکارەکەی بلاوگرانا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیبڤۆی کەتەلۆنیش بڵایکردووەتەوە کە ماوەیەکە کارگێری یانەکەی لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی هەوڵی رازیکردنی دەدات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام پێناچێت ئەو یاریزانە بە داواکاری یانەکەی رازی بێت.
رۆبێرتۆ داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات، کەچی یانەکەی داوای کردووە مووچەکەی کەم بکاتەوە، هەر ئەمەش وایکردووە ئەو یاریزانە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە.