ئەفریقا

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا

یاریگا-

وادەی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و میسڕدا.

هەڵبژاردەی سەنیگال بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی بۆركینا فاسۆ و هەڵبژاردەی میسڕ بە بردنەوەیان لە هەڵبژاردەی كامیرۆن توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا.

چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و میسڕ لە یاری دیاریكردنی پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقادا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

ڕۆژی شەممە یاری دیاریكردنی پلەی سێیەم و چوارەمی لە نێوان كامیرۆن و بۆركینا فاسۆ ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button