یاریگا-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی بە هۆكارێك دەبەستێتەوە.
لە گواستنەوەكانی هاوینەدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە مانچێستەر یۆنایتدەوە كرد.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ڕۆناڵدۆ بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات لەگەڵ شەیتانە سورەكان بە مانەوە یان ڕۆشتن ، دوای ئەوەی لە كۆتایی وەرزدا ناوی ڕاهێنەرە هەمیشەیەكەی یانەكەی دەزانێت.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە دوای ئەوەی ناوی ڕاهێنەرە نوێیەكە ئاشكرا دەكرێت ئەفسانە پورتوگالیەكەش داهاتووی خۆی یەكلا دەكاتەوە.
دوای دوورخستنەوەی سۆلشایەر ڕالف ڕاگنیك بە شێوەیەكی كاتی و تا كۆتایی وەرز پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی گرتە ئەستۆ.