ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆبامیانگ وەك یاریزانی نوێی بارسێلۆنا ناسێندرا

یاریگا-

پێر ئیمیریك ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبەری نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ناسێندرا.

بارسێلۆنا سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئۆبامیانگ بۆ ڕیزەكانی یانەكەی لە گواستنەوەكانی زستانەدا و گرێبەستەكەشی تا ساڵی 2025 دەبێت و بڕگەیەك لە گرێبەستەكەیدایە كە دەتوانرێت لە ساڵی 2023 كۆتایی بە گرێبەستەكەی بهێنرێت.

لە كۆنگرەی ناساندنی وەك یاریزانی نوێی بارسێلۆنا ئۆبامیانگ ووتی:

بارودۆخی بارسێلۆنا؟

ئۆبامیانگ: بۆ ئەوە هاتوومەتە ئێرە ، بۆ هاواریكردنیان و گەڕاندنەوەیان بۆ شوێنی ئاسایی خۆی

چۆن خۆت دەناسێنیت؟

ئۆبامیانگ: من یاریزانێكی خێرام ، كاتێك لە بەرامبەر گۆڵم هیچ ڕەحمێكم نیە

زیاتر لە 300 گۆڵت تۆمار كردووە و بارسێلۆناش پێوویستی بە
تۆماركردنی گۆڵە ، ئایا ئەوە یەكێك دەبێت لە ئامانجەكانت؟

ئۆبامیانگ: بەڵێ ، پێم وایە دەتوانم لەم ڕووەوە یارمەتی یانەكەم بدەم و ئەوەی لە توانامدا بێت دەیكەم بۆ یارمەتیدانی هاوڕێكانم.

ئۆبامیانگ: بە پێنج زمان قسە دەكەم ، فەڕەنسی ، ئیسپانی ، ئینگلیزی ، ئەڵمانی و ئیتاڵی

ئۆبامیانگ: بارسێلۆنا یانەیەكی گەورەیە پێوویستە چامپیۆنسلیگ بباتەوە ، هەموو شتێك دەكەین بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە و بیبەینەوە

ئۆبامیانگ: من زۆر دڵخۆشم هەموو ئەو شتانەی ئەم دوو ڕۆژە ڕوویاندا وەك خەون وابوو

بەڵێنت بە باپیرت دا یاری بۆ مەدرید بكەیت و ئێستا بۆ یانەی بارسێلۆنا یاری دەكەیت؟

ئۆبامیانگ: خێزانەكەم لە ئاڤێلا بوو ، باپیرەم هاندەری ئەتلەتیكۆ مەدرید بوو ، لەبەر ئەو هۆكارە ووتم ڕۆژێك لە ڕۆژان بۆ ڕیاڵ مەدرید یاری دەكەم ، بەڵام ئێستا تەنها دەمەوێت بۆ بارسێلۆنا یاری بكەم

 

بابەتی زیاتر

Back to top button