یاریگا–
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو باسی لە یارییەکە و چارەنوسی کەریم بێنزێما بۆ یارییەکە کرد.
” یاری چوارەمە بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لەم وەرزە دەکەین، هەردوو یانە شێوازی یاری کردنمان ناگۆڕین، ئێمە هەمیشە هەوڵی ئەوەمانداوە باشترین ئاست پێشکەش بکەین، هەروەها ئەوانیش بە هەمان شێوە. سێ یاری رابردوومان بەرامبەر ئەو یانەیە باش بووە، بەڵام سبەی یارییەکی جیاوازە و ئێمە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شا رکابەری دەکەین ”.
” بریاردان لەسەر یاری کردنی کەریم بێنزێما زۆر ئاسانە، ئەگەر ئەو یاریزانە بە تەواوەتی ئامادە بێت، ئەوا بەشداری یارییەکە دەکات، بە پێچەوانەوە لە ماڵەوە دەبێت، پێموایە دەبێت 100٪ ئامادەبێت، هیچ سودێکی نابێت لە یارییەک ئامادەبێت کە پێویستی بەوەیە بە شێوەیەکی تەواو ئامادەبێت. سەبارەت بە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ، ئەو دوو یاریزانەش گەڕاونەتەوە و پێموایە دەتوانن بۆ یارییەکە ئامادەبن ”.