ئه‌وروپائیسپانیا

كرۆس باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕامۆس دەكات

یاریگا-

تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە گرێبەستكردن لەگەڵ كیلیان ئیمباپێ و ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس سان جێرمان و سێرجیۆ ڕامۆس دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ “TVE” ئەڵمانی كرۆس دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە ئامادەبوونی لە یانە شاهانەكە و دووپاتیكردەوە دەیەوێت لەوێ واز لە یاریكردن بهێنێت.

سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس و ڕامۆس ئەستێرە ئەڵمانیەكە ووتی: ئەوە تەنها ڕووبەڕووبوونەوەیەك نیە ئەو سەركردە بوو ، شتێكی سەیر دەبێت لەو یاریەدا بەرامبەر یەك یاری بكەین.

سەبارەت بە كیلیان ئیمباپێ ووتی: ئیمباپێ یاریزانێكی نایابی تۆپی پێیە ، لە ڕیاڵ مەدریدیش هەموو كات باشترینەكانمان دەوێت.

دەربارەی هازارد ووتی: من متمانەم بە تواناكانی هازارد هەیە ، ئەو توانایەی لەودا هەیە بە ئاسانی ون نابێت.

لە وەڵامی پرسیاری ئاستی بارسێلۆنا دوای ئەوەی چاڤی ڕاهێنەرایەتی كردووە ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی ووتی: لە ڕاستیدا من زۆر سەیری یاریەكانی بارسێلۆنا ناكەم.

لە كۆتایشدا ووتی: من زۆر دڵخۆشم لێرە ، تەنها من نا خێزانەكەشم دڵخۆشە ، ئامانج و خواستی من ئەوەیە لە ڕیاڵ مەدرید واز لە یاریكردن بهێنم.

بۆ وە بیر هێنانەوە ڕۆژی 15ی مانگی داهاتوو هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و ڕیاڵ مەدرید لە یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەك دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button