یاریگا
مسڕ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان گەیشتە قۆناغی هەشتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
هەڵبژاردەی مسڕ توانی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان سەربکەوێت بەسەر کۆت دیڤوار و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی هەشت.
بە درێژایی کاتی یاسایی یارییەکە هەردوولا بە بێ گۆڵ بەرامبەربوون، دواتریش ٣٠ خولەکی نیوەکانی زیادکراو بەهەمان ئەنجام بەکۆتاهاتن و یارییەکە گەیشتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
لەوێ دا مسڕ ٥-٤ سەرکەوت پاش ئەوەی ئێریک بایی بەرگریکاری مانچێستەریونایتد لێدانێکی بۆ کۆت دیڤوار لەدەستدا.
مسڕ لە رۆژی ٣٠ ئەم مانگەدا لە قۆناغی هەشت رووبەرووی مەغریب دەبێتەوە.