ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانێکی یۆڤێنتۆس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوتووە ماتیا پێرین گۆڵپارێزی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، گۆڵپارێزی دووەمی یانەکەیان ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، واتە هەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و خۆی کەرەنتین کردووە.

پێرین ئەم وەرزە وەکو گۆڵپارێزی یەدەک،لە سەرجەم خول و پاڵەوانتییەکان تەنها بەشداری شەش یاری کردووە و حەوت گۆڵی لێکراوە و دوو کلین شیتی هەبووە.

Back to top button