ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید نزیکە لە گواستنەوەی بەهرەدارێکی بەڕازیلی

یاریگا
ئاندریک فلیپێ، هێرشىەری بەڕازیلی یانەی پالمێراسی ئەم وڵاتە نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لەوانەش ریال مەدرید، بارسێلۆمنا، ئاتلێتیکۆ مەدرید، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و پاریس سانجێرمان هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکە دەدەن، بەڵام شاهانەکان نزیکترین لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەویش بەهۆی پەیوەندیەکان ئەو یاریزانە لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی ئەو یانەیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە، فلیپێ تەمەنی 17 ساڵە و یاسا رێگەی پێنادات تاوەکو تەمەنی 18 ساڵی لە دەرەوەی وڵاتەکەی یاری بکات، بۆیە ریال مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات و دوای ساڵێک بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

Back to top button