ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
مارسیاڵ نزیکە لە یانەیەکی ئیسپانی
یاریگا-ئەنتۆنی مارسیاڵ یاریزانی مانچێستەریونایتد نزیک بووەتەوە لە پەیوەندیکردن بە سیڤیلیای ئیسپانی.
هێرشبەرە فەڕەنسییەکە تەواو دڵتەنگە لە یانەکەی و بە دەگمەن هەلی یاریکردنی پێدەدرێت، رۆیشتنی یەکلابووەتەوە و داهاتووی لە نێوان یانەکانی یوڤێنتۆس و سیڤیلیای ئیسپانی بوو. بەڵام نوێترین پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن سیڤییا توانیوییەتی کێبڕکێ کە بکات.
توتۆ مێرکاتۆ دەڵێت مارسیاڵ و یانە ئیسپانییەکە رێککەوتوون و ئەوەی ماوە یەکلاییکردنەوەی ووردەکارییەکانی نێوان هەردوو یانەیە.