ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر پێکانەکەی بێنزێما گەیشت

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان ئەستەمە بۆ یاری یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر پاریس سانجێرمان بگەڕێتەوە.

کەناڵی ئەی بی سی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، هێرشبەرەکەی میرنگی دوای ئەوەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت، ئەمڕۆ لە پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە بۆ یاری داهاتووی یانەی لە جامی شا بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو ئامادە نابێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە تیمی پزیشکی شاهانەکان، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بێنزێما بۆ یارییەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئامادەبێت، کە بریارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یارییەکە بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button