ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی رەمزی ریاڵ مەدرید کۆچی دوایی کرد

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند  فرانسیسکۆ خینتۆی ئەستێرەی مێژوویی و سەرۆکی رەمزی یانەکەیان کۆچی دوایی کردووە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە “ریاڵ مەدرید، سەرۆکەکەی و بۆردی بەڕێوبەرایەتی یانەکە خەمناکن بە کۆچی دوایی فرانسیسکۆ خینتۆ، سەرۆکی رەمزی یانەکە و یەکێک لە ئەفسانەکانی مەدرید و جیهان. ریاڵ مەدرید هاوخەمی خۆی  و خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت بۆ  هاسەرەکەی ماری لوز، کوڕەکانی فرانسیسکۆ و جولیۆ، هەروەها ئەیتانا و کاندێلای نەوەکانی و سەرجەم خزم و  هاوڕێکانیان”.

خینتۆ تاکە یاریزانە شەش جار بووەتە پاڵەوانی جامی ئەورووپا (خولی پاڵەوانەکانی ئێستا)و لە نێوان ١٩٥٣-١٩٧١ بۆ ماوەی ١٨ وەرز یاری بۆ مێرەنگی کردووە، جگە لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکە، ١٢ جار لالیگا و ٢ جار جامی ئیسپانیای بردووەتەوە. ٦٠٠ یاری بە درێسی یانەکەوە ئەنجامداوە و ١٨٢ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button