ئه‌وروپائینگلتەرا

گایل کلێشی لە باسی ئارسن ڤینگەر و گواردیۆلادا

یاریگا-

کەمجار هەیە یاریزان بەوردی باسی تایبەتی راهێنەرەکانی بکات، زۆربەی جارەکان گوێبیستی قسەی گشتی دەبین لە چاوپێکەوتنەکاندا، بەڵام گایل کلێشی یاریزانی پێشوی ئارسناڵ و مان سیتی و هەڵبژاردەی فەرەنسا جیاواز قسەی کرد، بەشێکی چاوپێکەوتنەکەیمان وەرگێڕاوە.

لەسەرەتاوە باسی رۆیشتنی کرد بۆ پاریس و وتی .
کلێشی : لە یانەی کان یاریم دەکرد باوکم پەیوەندی پێوەکردم وتی ئارسن ڤینگەر دەیەوێت قسەت لەگەل بکات، ڤینگەر وتی ئێمە دەمانەوێت بێییتە ئارسناڵ و چاودێری تۆمان کردوە لە یاریەکان و مەشقەکاندا لە ماوەی ٦ مانگی رابردوو دەزانین یاریزانێکی باشیت، یەکەم قسەی من ئەوەبوو کە ئێوە ئەشلی کۆڵ تان هایە و ڤان برۆکخۆرست یەدەگە، من لەوان بئشتر نیم، ئارسن وتی ڤانبرۆکخۆرست دەچێتە بەرشەلۆنە و تۆ توانات هەیە وەرە ببە بە یەدەگی ئەشلی کۆڵ و دەتوانیت کێبڕکێە سەرەکی بونیش بکەیت! بەڵێن بێت هەوڵی خۆت بدە یاریت پێ دەکەم، باوەڕم بە قسەکانی هێنا و یەکەم هەفتەی ئامادەکاری ڤانبرۆکخۆرست رۆیشت و منیش هەلی یاریکردنم پێ درا.

کلێشی : لە کانەوە لە خولی سێی فەرەنساوە چومە ئارسناڵ !! باوەڕپێ نەکراو بوو، سەیری هێنری و ڤێرا و ویڵتۆرد و بێرکامم دەکرد…. وەکو وابێت منداڵێک بخەیتە زانکۆ! لە مەشقەکاندا سەیری ڤێرام دەکرد وەکو یاریکردن توند بوو، شەتحی توندی دەکرد، وایلێ دەکردیت چۆن هەوڵ بدەیت و فێری ئاستی بەرز بیت، هەموو رۆژێک بۆ من لە دڵە خۆمدا دەموت ئەمڕۆ دەبێت باشتربم لە تا ڤینگەر یاریم پێ بکات، هەموو رۆژێک شتێک لەو ئەستێرانە فێربومایە زۆر زۆر بوو.

کلێشی : لە کان بووم ژوری نوستنم رەسمی هێنری و ویڵتۆردی تیا هەڵواسرابوو، چومە ئارسناڵ لەگەڵ ئەوان یاری بکەم، لەگەل پاتریک ڤێرا کە میوانداری کردم بۆ مەڵەکەی خۆی لەسەری ساڵدا، بڕوا ناکەن لە هەمووی گرنگتر (پاسکال سیگان) بوو، چونکە وەکو من وابوو یەدەگ بوو، شەممان کە یاری هەبوو ئێمە دەماینەوە بۆ مەشقکردن، فێری کردم کە چۆن تۆپی پێ دەکەیت و هەوڵ دەدەیت تا چانست بۆ دێت.
جارێکیان بۆ ساڵ و نیوێک توشی پێکان بووم، گەڕامەوەو توشی پێکان بوومەوە، زۆر زۆر بێزاربووم چونکە ئەشلی کۆڵیش پێکانی هەبوو دەکرا سەرەکی بم، زۆر بێزاربووم جارێک لە ژوری خۆگۆڕین دینیس بێرکامپ هات و وتی کێشەت هەیە؟ (بێرکام زۆر کەشخە بوو، کەم قسەی دەکرد، کە قسەی دەکرد هەموو بێدەنگ دەبوو) وتم زۆر بێزارم لەم پێکانە، بێرکامپ پێی وتم هەوڵ بدە زوو بگەڕێرەوە زوتر لە ئەشلی کۆڵ و یاری دەکەیت من دەزانم!! ئەو قسانەی هاوکاری کردم کە زیاتر هەوڵ بدەم.

کلێشی : ئەگەر بمتوانیایە بۆ هەموو ژیانم لەگەڵ ئارسناڵ دەبووم، زۆر منداڵ بووم هاتمە لەندەن و دواتر بومە یاریزانێکی تەواو، بەڵام چارم نەبوو منیان فرۆشت، ڤینگەر پێی وتم ئێستا وەکو ئەو کاتەیە کە تۆ هاتیت، دوو یاریزانی گەنج هەن و دەمانەوێت ئەوان بێنین بۆ تیپی یەکەم، ئەوە شێوازی کارکردنی ئێمەیە و کیران گیبس هەلی زیاتری دەبێت، منیش بیرم لە هەڵبژاردەی فەرەنسا کردەوەو ویستم بڕۆم، بۆیە رازی بوم بچم بۆ مان سیتی و لە ١٢ مانگدا پرێمەرلیگم لەگەڵ یانەکەدا بردەوە.

لێرە بە دواوە کلێشی دەکەوێتە بەراوردی مان سیتی و ئارسناڵ.

کلێشی : لە رابردوو کە هاندەران رەخنەیان لە ئارسن ڤینگەر دەگرت بەردەوام دەموت کەس ئەو کارەی ئەوی پێ ناكرێت، كە رۆیشث ئینجا دەزانن، هەر واش دەرچوو، بۆنمونە کاتێک چومە سیتی سەیرمکرد تیپەکە چەند یاریزانی باشی هەیە، لە هەر شوێنێکی یاریگا سێ یاریزانمان هەبوو کە ئینتەرناشناڵ بوون، لە ئارسناڵ ئەوەم نەدەبینی، تیپەکەی مانچینی لەو کاتەدا یاریزانی زۆر زۆری هەبوو، لە ئێستادا سەیری مان سیتی بکە هیچ کەسێک گومانی کە جوانترین یاری و دەکەن و فەلسەفەکەیان جوانە، بەڵام ئاسانترە کە تیپەکە توانای هەبوو ئەو یاریزانانەت بۆ بکڕێت، ئەمڕۆ گۆڵچیەکت بۆ بکڕێت بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، ساڵێکیکە بە ٥٥ گۆڵچیەکی ترت بۆ بکڕێت، ئەوە ئاسانترە کە داڤید سیلڤات هەیە و برناندۆ سیلڤا یەدەگیەتی، هەندک یانە ئەو کەشخەیی و دەوڵەمەندیەی نیە.

کلێشی : ئەو ساڵەی ئەگوێرۆ گۆڵەکەی کرد خەڵک بیری چوو چەند بەهێزبوین، لەناو ئۆڵترافۆرد ٦-١ بردمانەوە، شایستەی ئەو نازناوە بووین.

کلێشی سەبارەت بە گواردیۆلا دەلێت : کەس لە گواردیۆلا ناچێت! ناتوانم بۆتان باس بکەم مەگەر خۆتان بیبینن، تێنەدەگەیشتم بۆ لە ناکاو شێوازی یاریکردنی دەگۆڕی و داوای شتێکی تری لێ دەکردین، کە ١٠ مانگ بوو تەمرینمان لەسەر دەکرد، لە خۆم دەپرسی بۆ بەو شێوەیەی پێشتر تەمرینمان دەکرد یاری ناکەین؟ ئاسانتر نیە! تێنەدەگەیشتم، هەروەها یاریکردن و شێوازەکە تایبەتە بەخۆی، بۆ نمونە دەکرێ لە مان سیتی یاریزانێکی زۆر باشبیت لەو شێوازەی ئەودا بەڵام لە تیپێکیتر یاریزانێکی ئاسایی بیت، بەرزکردنەوەی ئاستی تاک لای ئەو زۆر ئاشکرا دیارە.

یاریزانە فەرەنسیەکە بەردەوام دەبێت و دەڵێت : راستە ئاسانە دی برۆین و لاپۆرت و سیلڤات هەبێت، بەڵام قورسە پێکەوە بیانگونجێنیت، بەڵام ئەو دەزانێت چۆن رێکیان بخات، شەرمی نیە و ئەگەر بۆ چوار مانگ لەسەر یەک باش یاری بکەیت، بەڵام هەستت پێ بکات لە یەک رۆژی مەشقکردندا ئیهمالی بکەیت یان تاقەتت نەبێت بە باشی مەشق بکەیت، هەستی پێ بکات دورت دەخاتەوە هیچ لەوە ناترسێت، بەردەوام خەڵک دەپرسێت بۆ ئەو یاریزانە یاری ناکات، مەڵێ بۆ ! هۆکارێک هەیە کە گواردیۆلا لێی رازی نەبوە، راستگۆبم لەگەلتان بەردەوام دەیوت کە تەنها یاریزان لەسەر ئەو یاسایانەوەیە (مێسی)یە، دەیوت هەموو یاریزانێک دەبێت مەشق بکات و پێشبکەوێت جگە لە لیۆ مێسی، ئەو پێویستی نیە.

کلێشی دەیەوێت ببێتە راهێنەر سەبارەت بەوەی خۆی چۆن دەبێت دەڵێ : سەرەتا با دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بەراوردی نێوای گواردیۆلا و ئارسن ڤینگەر دادگەری تیانیە، ئارسن ڤینگەر لەگەل نازاناو بردندا تەنها راهێنەرە کە گەنجێکی دەهێنا و دەیکردە یاریزانێکی سوپەر یەک جار نا بەڵکو ساڵانە یاریزانی پێ دەگەیاند، ژمارەکان باوەڕپێنەکراوە، ئەگەر بتوانم تۆزێک لەو توانایەی ڤینگەرم هەبێت زۆر دڵخۆشدەبم، ئەگەر بتوانم وەکو ئەو شێوازەی گواردیۆلا یاری پێ دەکات یاری بکام زۆر دڵخۆش دەبم، دەمەوێت تیپەکەم وەکو مان سیتی یاری بکات، بەڵام بە هەموو تەمەنم ٢ یاریزان پێ بگەیەنم وەکو ڤینگەر ئەوە دڵخۆش دەبم.

لە کۆتاییدا کلێشی سەبارەت بە جیاوازی سەردەمەکان دەڵێت : برایەکم هەیە ١٩ ساڵە و یاریزانێکی باشە، بەڵام کە سەیری دەکەم جیاوازی زۆر دەبینم، سەردەمی ئێمە تۆپی پێ مان دەکرد چونکە حەزمان لێی بوو، خۆمان بۆ هیلاک دەکرد، بەڵام ئێستا گەنجەکان وەکو ئامرازێک بەکاری دێنن، تۆپی پێ دەکەن بۆ بەناوبانگ بوون، بۆ ئینستاگرام و سناپچات، ناڵێم ئێمە تۆپی پێ مان زیاتر خۆشدەویست، بەڵام ئێمە رێزی تۆپی پێ زیاتر دەگرین.

وەرگيڕانی : چێنەر عەبدولقادر

بابەتی زیاتر

Back to top button