ئه‌وروپائینگلتەرا

واین رونی ئامادەنیە بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی

یاریگا
واین رونی، راهێنەری یانەی دێربی کاونتی بەشدار لە خولی یانە پلە یەکەکانی ئینگلیزی داواکاری یانەی ئێڤەرتۆن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە رەتدەکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای دوورخستنەوەی رافا بێنیتیز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئێڤەرتۆن، کارگێری ئەو یانەیە هەر زوو پەیوەندیان بە یاریزانەکەی پێشووی یانەکەیانەوە کرد بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، بەڵام راهێنەرەکەی یانەی دێربی کاوتنی داواکەی رەتکردەوە و ئامادەنیە ببێتە راهێنەری پێشووی یانەکەی.

رونی دوای وازهێنانی لە یاریکردن لە ساڵی 2020 وەکو راهێنەری یانەی دێربی کاونتی دەست نیشانکرا.

Back to top button