ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید بەبێ پێنج یاریزانی رووبەڕووی بیلباو دەبێتەوە

یاریگا
ریال مەدرید بەهۆی پێکان لە تواناکانی پێنج یاریزانی بۆ یاری داهاتووی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بێ بەش دەبێت.

رادیۆ کۆپی ئیسپانی بڵاویکردەوە، دانی کارڤاخال بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری یارییەکە ناکات، داڤید ئالابا ئەویش بەهۆی پێکان بەشداری ئەو یارییەش ناکات، هەروەها ڤایێخۆی ئەو بەرگریکارەش تووشی پێکان بووە و بۆ ئەم یارییە ئامادە نابێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هەر یەکە لە گاریس بەیل و ماریانۆ دیاز هەر بەهۆی پێکان گەشتی سعوودیایان نەکردووە و بەشداری یارییەکەی رۆژی یەک شەممەی داهاتوو ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button