ئه‌وروپائیسپانیا

پێدری لە ماوەی یەکساڵ بەشداری 12 یاری 120 خولەکی کردووە

یاریگا
پێدری گۆنزالێس، ناوەڕاستکارە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا لە ماوەی یەکساڵی رابردوو، 12 جار بەشداری ئەو یارییانە کردووە کە 120 خولەک بووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی بارسا لە ماوەی یەکساڵی رابردوو بەشداری 12 یاری کردووە کە بەرەو کاتی زیاد کراو چوون، ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی بەرامبەر یانەکانی ریال سۆسیدا، ئاتلێتیک بیلباو، کۆرنیا، سێڤییا، گرانادا هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی لە یۆرۆی 2020 بەرامبەر کرواتیا، سویسرا و ئیتاڵیا 120 خولەک یاری کردووە.

پێدری کە ساڵی رابردوو بەشداری زۆرترین یاری کردووە هەر بەم هۆیەوەش تووشی پێکانێکی قورس بوو، لە ئۆڵمپیکی رابردووش بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کۆتدیڤوار، ژاپۆنی و بەڕازیل 120 خولەک یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button