ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

سەڵاح داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشىەری هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام بە مەرجێک مووچەی هەفتانەی بۆ 400 هەزار پاوەند زیاد بکرێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرای کردووە، هێرشىەرەکەی رێدز بەم دواییە بە راشکاوانە ئارەزووی مانەوەی لە یانەکەی راگەیاندووە، بەڵام لە هەمان کاتدا مەرجێکی قورسیشی داناوە کە ئەستەمە لەلایەن یانەکەی جێبەجێ بکرێت.

سەڵاح هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە ئێستا لەگەڵ یانەکەی هەفتانە 200 هەزار پاوەند وەکو مووچە وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button